راستی دەنگۆكانی جیابوونەوەی تیم حەسەن ‌و وەفا كیلانی

هەمەڕەنگ

07/12/2018‌ 1052 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە هەیە، هونەرمەندی سوری تیم حەسەن لە وەفا كیلانی جیابووەتەوە، كە ئەوەی دووەمیان كاری راگەیاندن دەكات.

تیم حەسەن‌و وەفا كیلانی ماوەی حەوت ساڵە هاوسەرگیریان كردووەو دەنگۆكانی جیابوونەوەیان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوەو ئەوەش مشتومڕی زۆری دروست كردووە.

لەبەرانبەر دەنگۆكاندا كیلانی لەبەرنامەی "تخاریف"ی كەناڵی "ئێم بی سی میسر"، قسەی كردو رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە دوورە لەڕاستییەوە.

هـ ـ ح