فیلمێكی عەرەبی كاندیدە بۆ بردنەوەی خەڵاتی "گۆڵدن گلۆپ"

هەمەڕەنگ

07/12/2018‌ 436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخەرانی دابەشكردنی خەڵاتی "گۆڵدن گلۆب"ی سینەمایی، لیستی ناوی ئەو فیلمانەیان  بڵاوكردەوە، كە كاندیدن بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.

بەپێی لیستەكەیرێكخەرانی ڤیستیڤاڵەكە، فیلێكی عەرەبی كێبركێی بەدەستهێنانی خەڵاتەكە دەكات، كە ئەویس فیلمی "كفرنحۆم"ی لوبنانییە.

فیلمەكە وەك باشترین فیلمی بیانی كێبڕكێی بردنەوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب كێبڕكێ دەكات، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست.

فیلمی "كفرنحۆم"، لەڤیستڤاڵی مەراكیش نمایشكراو بڕیارە لە 12ی ئەم مانگەشەوە لەسینەماكانی وڵاتانی عەرەبی دەست بەنمایشی بكرێت.

ڤیستڤاڵی "گۆڵدن گڵۆب" بۆ خولی 76، لە 6 كانوونی دووەمی 2019 بەرێوەدەبێت، ئەوەش لەهۆڵی ئوتێل هیڵتۆن لەكالیفۆرنیای ئەمریكا.

هـ ـ ح