چاوەڕواننەكراو.. دڵی بەراز مرۆڤ لەمردن رزگار دەكات

تەندروستی

07/12/2018‌ 7992 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان، دەتوانرێت چەند ئەندامێكی لەشی ئاژەڵان بۆ مرۆڤ بچێنرێت‌و لەمردن رزگاری بكات.

هەر بەپێی توێژینەوەكان، كە رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردووەتەوە، یەكێك لەو ئەندامانە دڵی بەرازە، كە هەموو تایبەتمەندییەكانی دڵی مرۆڤی تێدایەو دەتوانرێت بچێنرێت بۆ مرۆڤ‌و لەمردن رزگاریبكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردووەتەوە، كە بەم نزیكانە دڵێكی بەراز وەك تاقیكردنەوەیەك بۆ مرۆڤ دەچێنرێت، ئەوەش بۆ مرۆڤێك ، كە نەخۆشی دڵی هەیە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر لەو بارەوە خرابێتەڕوو.

ئەگەر ئەو هەنگاوە سەربگرێت، جاری یەكەم دەبێت نەشتەرگەرییەكی سەرۆكەوتووی لەو شێوەیە ئەنجامدەدرێت‌و شۆڕشێكی گەورەش دەبێت لەبواری پزیشكی.

هـ ـ ح