ڤیدیۆ.. هەڵسوكەوتێكی سەیری ترامپ بەرانبەر كلینتۆن

جیهان

07/12/2018‌ 3941 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، بەشداری لەمەراسیمی ناشتی تەرمی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا جۆرج دبلیو بۆش كرد.

لەمەراسیمەكەدا، سەرۆكەكانی پێشووتری ئەمریكاش بەشدارییان كردبوو، لەوانەش بێڵ كلینتۆن‌و هێلاری هاوسەری، كە ترامپ بەرانبەری هەڵسوكەوتێكی سەیری ئەنجامدا.

لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت، كە دۆناڵد ترامپ، كاتێك دەچێتە هۆڵی مەراسیمەكە، تەوقە لەگەڵ كلینۆن ناكات، لەكاتێكدا تەوقە لەگەڵ باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكاو میشێلی هاوسەری دەكات.

هـ ـ ح