شەرڤانان دەچنە دواین مۆڵگەی داعش لەسوریا

sharpress.net

1403 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/12/2018‌

شارپرێس:
شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات دەچنە دواین مۆڵگەی چەكدارانی داعش لەناوچەكانی رۆژئاوای سوریا.

شەرڤانان بەچوونیان بۆ شاری هجین، كە دواین مۆڵگەی چەكدارانی داعشە لەكۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی داعش لەسوریا نزیكبوونەتەوە.

شاری هجین دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای سوریاو لەسەر سنووری عێراقە، كە شەرڤانان ماوەیەكە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی جزیرە كار بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی دەكەن.

شەرڤانان بەهاوكاری ئەمریكا ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجامدەدەن‌و چاوەڕواندەكرێت لەماوەیەكی كەمدا ئەو شارە لەدەست چەكدارانی داعش دەربهێنن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved