ململانێ‌ سیاسییەكان رێگرە لەتەواوكردنی پێكهاتەی كابینەكەی عەبدولمەهدی

عیراق

07/12/2018‌ 515 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ململانێ‌ سیاسییەكانی لایەنە عێراقییەكان بووەتە رێگر لەبەردەم تەواوكردنی پێكهاتەكانی كابینەكەی عادل عەبدومەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

رێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری پێشووی عێراق رایگەیاند، ململانێیەكی بەهێز لەنێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ دەستخستی پۆستە وەزارییەكان هەیە، كە ئەوەش رێگرە لەبەردەم تەواوكردنی پێكهاتەكەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی.

رێزان شێخ دلێر راشیگەیاند، ئەگەر ئەو ململانێیانە بەردەوامبێت، ئەوە بەم نزیكانە ناتوانرێت كاندیدانی هەشت پۆستە وەزارییە بەتاڵەكە پڕبكرێتەوەو بە بەتاڵی دەمێنێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران مانگی پێشووتر متمانەی پەرلەمانی وەرگرت‌و لەكۆی 22 پۆستی وەزاری كاندیدی 14 وەزارەتی قبووڵكراو هەشت پۆستی وەزاریشی بە بەتاڵی مایەوە.

هـ ـ ح