چارەنوسی ترامپ بەستراوە بەو بەرتیلەی بەڤلادیمێر پوتینی داوە

sharpress.net

2547 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/12/2018‌

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
رۆژنامەی " یو ئیس ئەی تودەی" وای دەبینێ چارەنووسی سەرۆكایەتی سەرۆك دۆنالد ترامپ بەهەڵپەسراوی ماوەتەوە، بەوەی ئاگاداری ئەو بەرتیلە هەیە، كە رێكخراوەكەی "رێكخراوی ترەمپ" خستویەتییە بەردەم سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین، كە نرخەكەی 50 ملیۆن دۆلارە.

رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە پارێزەری تایبەتی پێشووی ترامپ لەشایەتیدانیدا لەبەردەم لێكۆڵەر روبەرت مۆلر ئاشكرایكردووە لە میانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكادا، بەوەی نوێنەری دامەزراوەی ترەپ بوەە، بینایەكی زیادەی لە "بورج ترەمپ مۆسكۆ" بە نرخی 50 ملیۆن دۆلار بەخشیوە ب پۆتین.

رۆژنامەكە دەربارەی ئەم دانپیدانانەی، كە گرنگییەكی ئەوتۆی پێنەدراوە، لەوانەیە ترەمپ‌و خەلكانی تریشی پێتاوانبار بكرێت بە شكاندنی " یاسای پیادەكاریەكانی گەندەڵی لەدەرەوەی ئەمەریكا"، بۆیە دەتوانرێت، چالاكییە بازرگانییەكانی ترامپ مەترسییەكی روون و ئاشكرا لەسەر سەرۆكایەتی ترەمپ دروست دەكات.

رۆژنامەكە روونیكردووەتەوە دانپێدانانەكەی كۆهین لەهەفتەی رابردوودا ئەوەشی تێدایە یەكێك لە یاردەدەرەكانی وتەبێژ بەناوی پۆتین گفتوگۆ دەربارەی ئەو بیرۆكەیە كراوە، كە ئەوانەی لە جێبەجێكاری بورجی ترامپن لە مۆسكۆ نیازیان هەبووە بینایەكی زیادە بدەن بە پۆتین ئەگەر رەزامەندی لەسەر دروستكردنی بورجەكە بدرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ئەگەر ئەم هەواڵە دوپاتبكرێتەوە لەم خستنەڕووەدا، نەوەك پشت ببەسترێت بەقسەی ترامپ ، كە لە یەكێك لە تویتەكانیدا دەربارەی ئەم پرۆژەیە وتی "یاسایی و باشترینە"، بەڵكو پێدەچێت پێشێلكردنی یاسای گەندەڵی بیت لەدەرەوەی ئەمەریكا.

لەلایەكی ترەوە رۆژنامەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ترامپ بە شێوەیەكی سەرسورهێنەر ئەوە دووپاتدەكاتەوە، كە ئەم یاسایەی لەپێش 40 ساڵ بریاری لێدراوە و بەبێ ئەوەی واز لەجێبەجێكردنی بهێنرێت لەلایەن ئیدارەكانی دیموكراتی و كۆماریەكانیشەوە، دادگەر نییە و بازرگانەكانی ئەمەریكا بێ بەش دەكات لە پێدانی بەرتیل لەو شێونانەی كە بەرتیلی تێدا دەدرێ و ئەمەش ململانێەكەیان بەهێزتر دەكات.

لەكۆتاییدا رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، كۆهین لە گفتوگۆكانیدا لەگەڵ ژنێك لە نوسینگەی راگەیاندنی پۆتین داوای یارمەتی لێكردووە لەجوڵاندنی پرۆژەكە لە رووی دارایی و دابین كردنی زەوییەوە و ژنەكەش پرسیاری وردی لێكردوەو روونی كردۆتەوە لەگەڵ كەسانی تردا لە روسیا بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە دەكەن.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved