كۆبوونەوەكەی ئۆپیك نرخی نەوت بەرێژەی 3% نزمدەكاتەوە

sharpress.net

123 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/12/2018‌

شارپرێس:
كۆبوونەوە بێ‌ ئەنجامەكەی رێكخراوی ئۆپیك نرخی نەوتی بەرێژەی سێ‌ لەسەدا لەبازاڕەكانی جیهان نزمكردەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.50 دۆلار بەرێژەی 2.4% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.06 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.40 دۆلار بەرێژەی 2.7% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 51.49 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

رۆژی پێنج شەممە ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك كۆبوونەوەو بڕیاربوو لەكۆبوونەوەكە بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەم بدەن، بەڵام كۆبوونەوەكە بێ‌ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات‌و ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دانا.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved