گۆران هێشتا بریاری یەكلاكەرەوەی بۆ بەشداریكردن لەحكومەت نەداوە

sharpress.net

1578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/12/2018‌

شارپرێس:
شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: نەرمیمان بەرامبەر هەموو لایەنە سیاسیەكان هەیە دوژمنایەتیمان لەگەڵ كەس نیە.

شۆرش حاجی دەشڵێت: تا ئێستا بڕیارمان نەداوە بۆ بەشداری لەحكومەت، "بەشداری كردن یاخود بەشداری نەكردن لەحكومەت هەردوكیان 100% باش نین تا بە ئاسانی یەكیان هەڵبژێرین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەئەگەری بەشداری كردنمان، جاری پێشوو بەرنامەی حكومەت یەك لاپەڕە بوو بەڵام ئەمجارە ئێمە دەمانەوێت بەرنامەی بەڕوونی بێت لەگەڵ "سەقفێكی زەمەنی" بۆ جێ بەجێكردنی داواكارییەكانمان.

قشەكانی شۆرش حاجی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەل دەنگی ئەمریكا، هەروەها ڕەتیشیدەكاتەوە گۆڕان داوای جێگری سەرۆكی حكومەتی كردبێت یا خۆی یەكێك بێت لەكاندیدەكان بۆ پۆستەباڵاكان ئەگەر بەشداری حكومەت بكەن، هەروەها دەشڵێت: ئەگەر بەشداری حكومەت بكەین خۆ "بزنس"یان لەگەڵ ناكەین ئێمە دەچین بەرنامەی سیاسی خۆمان جێ بەجێ بكەین، ئەگەر بەقورسایی بەرنامەی سیاسی و پاكێجەكانمان كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە جێ بەجێ نەكرێت ئەوا ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵدەبژێرین و دەكشێینەوە،

وتەبی\ی گوران ڕەتیشیدەكاتەوە ئەگەر گۆڕان بڕیاری بەشداری كردنی دا لە حكومەت پێچەوانەی قسەی پێشوویان بێت لەسەر باسكردنی ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكان و وتی: نەخێر ئەمە پێچەوانەی قسەی پێشومان نیە، چونكە ئێمە ئێستاش ئەگەر بەشداربین لەكابینەی نوێی حكومەت لەسەر قسەكانی خۆمان سورین كە لەهەڵبژاردنی 12/5 و30/9 ساختەكاری كراوە ،ئێـمە وەك 12 كورسی وە ئەوان 45 كورسی و 21 كورسی مامەڵە ناكەین، چونكە ئێمە هێزی خۆمان دەزانین وە ئەوانیش هێزی خۆیان دەزانن، هەردولاشمان چاك دەزانین كە ژمارەی كورسیەكانمان گوزارشت لەڕای ڕاستەقینەی خەڵك ناكات.

لەبارەی ڕای بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر كاندیدە نوێیەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت؟ شۆڕش حاجی وتی"ئەوە بابەتێكی ناوخۆیی پارتی دیموكراتی كوردستانە پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە، ئێـمە ناتوانین" تەحەكوم" بەوان بكەین هەروەك ئەگەر ئێمە بەشداریمان كرد ئەوان ناتوانن بڵێن كێ كاندید بكەن بۆ پۆستەكان، ئەوەی بۆ ئێـمە گرنگە بەرنامەی حكومەتەكە و میكانیزمی جێ بەجێ كردن وەهەروەها پێگە و قورسایی خۆمان لەحكومەتەكە."






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved