تورکیا ژنە گۆرانیبێژێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەستگیرکرد

sharpress.net

363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/12/2018‌

شارپرێس:
یەڵدا عەباسی، کچە گۆرانیبێژێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی چاند و هونەری میزۆیۆتامیا، سەردانی وڵاتی تورکیای کردووە، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک، لەشاری ئەستەمبوڵ دەستگیرکراوە بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیەوە ڕابگەیەندرێت.

\ا\انسی رۆ\نیوز بڵاویكردەوە شەوی ڕابردوو، یەڵدا عەباسی، کچە گۆرانیبێژێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورک، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک دەستگیرکراوە.

یەڵدا عەباسی، بانگهێشتکراوە بە بەشداری لە  ٢٧ ساڵیادی دامەزراندی ناوەندی چاند و هونەری میزۆپۆتامیا، کە بڕیار وایە لە ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لە شاری لە ئەستەمبوڵ سازبکرێت، ئەویش لەگەڵ دایکیدا، بەڕێ کەوتوون بۆ شاری ئەستەمبوڵ و شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی ئەتاتوک دەستبەسەرکراوە، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک بۆ دەستگیرکردنەوەی ڕابگەیەندرێت.

یەڵدا عەباسی، کچە گورانیبێژێکی بەناوبانگی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خەڵکی شاری شێروانە-ی پارێزگای خۆراسانی باکور-ە لە وڵاتی ئێران، لە کوردەکانی پارێزگای خۆراسانە، لە دایکبووە ساڵی ١٩٨٧ وە بەشداری چەندین فێستیڤاڵی هونەری ئێران و وڵاتانی دەروەی ئێرانی کردووە، ساڵی ٢٠٠٦ لە ٢٤ مین فێستیڤاڵی ئاواز لە ئێران پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لە ژەنینی ئامێری دووتار، پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی ئەستێرەکانی خۆراسانی بەدەستهێناوە بۆ ژەنینی ئامێری موزیک، هەتاوەکو ئێستا بەشداری چەندین کۆنسێرتی لەسەرتاسەری ئێران و وڵاتانی ئەوروپا کردووە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved