عــێـــراق لـە بـودجـەی 2019دا كـورتـهـێـنـانی نـابـێـت

عیراق

07/12/2018‌ 654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی داتاكانی وەزارەتی دارایی عێراق لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا لەساڵەكانی (۲٠۱٤_ ۲٠۱٥_ ۲٠۱٦_ ۲٠۱۷) داهاتەكانی عێراق بڕی (۲۹۹۸۱٦) دوسەدو نەوەدو و نۆ ترلیۆن‌و هەشسەدو شازدە ملیار بووە.

هەر بەپێی داتاكان، كە لەخشتەیەكدا ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، خەرجییەكانیش بڕی (۲۹٦٥٠۱) دوسەدو نەوەدو شەش ترلیۆن و پینج سەدویەك ملیار دینار بووە.

بەقسەی پەرلەمانتارەكە، بەپێی ئەنجامی ئەو داتایانە بڕی زیادەی ئەم چوار ساڵە دەكاتە بڕی (۳۳۱٥) سێ ترلیۆن سێسەدو پانزە ملیار دینار، كە بەم شیوەیەی خشتەیەی خوارەوەیە: