قارچك 12 كەس لەسنووری سلێمانی ژەهراوی دەكات

کوردستان

07/12/2018‌ 1109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خواردنی قارچك 12 كەسی لەسنووری پارێزگای سلێمانی‌و لەناوچەی بێتواتە ژەهراوی كردووەو بەو هۆیەشەوە ئەو كەسانە رەوانەی نەخۆشخانەكراون.

تەها محەمەد وتەبێژی تەندروستی رانییە ئەمڕۆ هەینی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەو 12 كەسە شەوی رابردوو لەناوچەی بێتواتە قارچەكەكەیان خواردووە، كە بەو هۆیەوە ژەهراوی بوون.

تەها محەمەد راشیگەیاند، ئەو كەسانە ئەندامی خێزانێك بوون‌و منداڵیشیان تێدا بووە، بەهۆی ئەوەی ژەهراویش بوون رەوانەی نەخۆشخانەی رانییە كراون‌و چارەسەری سەرەتاییان بۆ كراوە.

هاوكات فەرمان ئەحمەد بەرێوەبەری نەخۆشانەی رانییە رایگەیاندووە، ئەو كەسانە تەمەنیان جیاوازەو ژن‌و منداڵیشیان تێدایەو لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

هـ ـ ح