ئەمریكا بەگواستنەوەی چەكدارانی داعش لەعێراق تۆمەتباردەكرێت

عیراق

07/12/2018‌ 811 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەباس عەرداوی شارەزای سەربازی ئەمریكای بەوە تۆمەتباركرد، كە چەكدارانی داعش لەناوچەكانی عێراق دەگوازێتەوە.

عەباس عەرداوی، لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بەهۆی ئەو هەژموونەی سوپای ئەمریكا بەسەر ئاسمانی عێراق هەیەتی، كار بۆ دروستكردنی پشێوی لەناوچەكانی وڵات دەكات.

ئەو شارەزا سەربازییە ئەوەشی راگەیاند، كە ئەمریكا لەو پێناوەدا چەكدارانی داعش لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی عێراق بۆ رۆژئاوا دەگوازێتەوەو ئامانجەكانی خۆی بێ‌ جێبەجێدەكات.

هەروەها رایگەیاندووە، كە لەسنورەكانی حەمرین، كە نزیكە لەئێرانەوە، ئەمریكا هاوكاری چەكدارانی داعش دەكات‌و ئەوەش مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئەو چەكدارانەی لێدەكرێت.

هـ ـ ح