پارتی رەتیدەكاتەوە رێگربێت لەپێدانی پۆستی وەزارەتی داد بەیەكێتی

sharpress.net

1180 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/12/2018‌

شارپرێس:
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لەپەرلەمانی عێراق رەتیكردەوە، كە حیزبەكەی بێت لەپێنەدانی پۆستی وەزارەتی داد بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان.

ڤیان سەبری لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەڵێت: "عادل عەبدول مەهدی خۆی كاندیدێكی سەربەخۆ و تەكنۆكراتی بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە ئێمەش وەك ڕێزێك‌و پشتیوانی بۆ حكومەتەكەی ڕێزی بۆچوونەكەی دەگرین تەنانەت ڕەنگە دەنگیشی پێبدەین، چونكە عادل عەبدولمەهدی كەسێكی وادیارە بەخەم چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادەوەیەو ئێمە كاتی خۆی سازشمان لە پۆستی وەزارەتی كۆچ و كۆچ بەران كرد هەر لەبەر ئەم هۆكارە، واتە هێندەی چارەسەر كردنی كێشەكان گرنگە هێندە پۆست گرنگ نییە".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەشڵێت: "بابەتی سەرۆك كۆمار بەتەنیا پەیوەندی پارتی و یەكێتی تێك نەدا، بەڵكو یەك ڕیزی كوردی تێكدا.لەگەڵ ئەوەشدا لەهەندێك بابەتدا پارتی و یەكێتی یەك هەڵوێست بوون بەتایبەت لەسەر بابەتی دادگای پێداچوونەوە و ناوچە كێشە لەسەرەكان."

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی رایگەیاندبوو، كە پارتی دەیەوێت تۆڵەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەیەكێتی بكاتەوەو بۆ ئەوەش رێگرە لەپێدانی پۆستی وەزارەتی داد بەحیزبەكەی.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved