شارپرێس:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتی ڕایدەگەێنێت "كاردانه‌وه‌كانی له‌ده‌ستدانی پۆستی سه‌رۆكی كۆماری
عیراق هێشتا له‌سه‌ر پارتی ماوه‌و ئه‌وه‌ش وایكردوه كه نه‌یه‌وێت یه‌كێتی
ئیستحقاقی خۆی له‌حكومه‌تی داهاتووی عیراق به‌ربكه‌وێت".
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به میدیای فەرمی حیزبەکەیی ڕاگەیاندوە "ئه‌گه‌ر به‌كارو كاردانه‌وه له‌گه‌ڵ
یه‌ك له به‌غدا كاربكرێت زیان به به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نرێت،
هه‌روه‌ها هه‌تا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزبه‌كان هه‌م له هه‌رێم و هه‌م له به‌غدا
له‌گه‌ڵ یه‌ك باش بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌و حزبه‌كان ده‌بێت
بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك پێش حزبه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه".
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئاماژەی بەوەداوە "هه‌ر لایه‌نێك
بیه‌وێت یه‌كێتی له‌ئیستحقاقی خۆی له‌هه‌رێم و عیراق بێبه‌شبكات، به‌دڵنیاییه‌وه
ناتوانێت، چونكه یه‌كێتی به‌جدی كار له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئیستحقاقی خۆی ده‌كات
له‌پێناو به‌ژه‌وه‌ندی گشتی".
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئەوەشی وتوە "یه‌كێتی مافی خۆیه‌تی له هه‌رێم هه‌ڵوێست له‌و
لایه‌نانه وه‌ربگرێت كه به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی ئیستحقاقی
خۆی له‌به‌غدا وه‌رنه‌گرێت".
هـ ـ ر