شارپرێس - حلمی ره‌سول ره‌زا:
سیف ئیسسلام قه‌زافی ڕایدەگەێنێت "خۆی پۆستی
سەرۆکایەتی لیبیا کاندید دەکات".
محەممەد غەدی رێكخه‌ری تیمی سیاسی سیف الاسلام قه‌زافی
هه‌ڵوێستی كوڕی سەرۆکی پێشوی لیبیا موعەمر قه‌زافی سه‌باره‌ت بۆ كاندید بونی بۆ سه‌رۆكایه‌تی
وڵات و هه‌ر پۆستێكی سیاسی تر له‌و وڵاته ئاشكرا کرد.
محەممەد غەدی بەئاژانسی "سبوتنیك"ی راگه‌یاندوە
"سیف الاسلام كوڕی ڕابه‌ری پێشوی لیبیا معمر قه‌زافی، تا ئێستا خۆ كاندید
كردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی و هه‌ر پرستێكی سیاسی تر له لیبیا رانه‌گه‌یاندوه".
محەممەد غەدی ئاماژەی بەوەشداوە " تا ئێستا یاسای
هه‌ڵبژاردن و مه‌رجه‌كانی خۆ كاندید كردن ده‌رنه‌چوه و تا ئیستا نه‌زانراوه، هه‌روه‌ها
جارێ زوه بۆ هه‌ركه‌سێك بڵێ خۆم كاندید ده‌كه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی".
هاوکات باسم السول وته‌بێژی خێزانی قه‌زافی ئەوەشی وتوە"
هیچ گومانێك نیه بۆ كاندید بونی سیف الاسلام بۆ پۆستی سه‌رۆكی لیبیا، ئه‌و بابه‌تێكی
راست و یه‌كلاكراوه‌یه و ئه‌م بابه‌ته جێگای مشت‌ومڕ نییه".
هەروەها خالید غویل پارێزه‌ری سیف الاسلام وتویەتی
"سەیف ئیسلام به فه‌رمی خۆی كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ
كرانه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتندا و گه‌لی لیبیا مافی دیاریكردنی بژارده‌ی خۆی هه‌یه".
سیف الاسلام قه‌زافی تا ئێستا به ئاشكرا ده‌رنه‌كه‌وتوه
له پاش ئازادكردنی له زیندانی زنتان، باشوری شاری ته‌رابلس له حوزه‌یرانی 2017،
و له‌پاش روخانی رژێمه‌كه‌ی باوكی له ساڵی 2011 ه‌وه زیندانی كرا بوو.
هـ ـ ر