شارپرێس:
میریام فارسی گۆرانبێژی لوبنانی بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك، گومانی لای هەوادارانی دروست كردووە.
فارس وێنەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" بڵاوكردووەتەوەو بەهۆی ئەوەی هیچ روونكردنەوەیەكی لەسەر نەداوە گومانی دروست كردووە.
وێنەكەی میریام فارس بریتییە لەباگراوندێكی رەشو لەسەری نووسراوە 12-12-2018، بەبێ ئەوەی هیچ روونكردنەوەیەك لەسەری بدات.
بەشێك لەهەوادارانی باسیان لەوە كردووە، كە میریام لەو وادەیە دەگەڕێـتەوە بۆ گۆرانیوتن، كە ماوەیەكە بەهۆی نەخۆشی دووركەوتووەتەوە.
هـ ـ ح