خواردنی میوەو سەوزە سوودی بۆ بەهێزی مێشك دەبێت

تەندروستی

08/12/2018‌ 330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌، ئەو پیاوانەی تەمەنیان لەسەرو پەنجاوەیەو زۆر میوەو سەوزە دەخۆن، توانای مێشكیان بەهێزترە لەو كەسانەی كەمتر دەیخۆن.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو پیاوانەی لەناوەندییەتی تەمەنیان میوەو سەوزەی زۆر دەخۆن، كەمتر لەتەمەنی پیری تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەبن، لەچاو ئەو كەسانەی میوەو سەوزەی كەم دەخۆن.

توێژینەوەكە لەسەر 28 هەزار كەس ئەنجامدراوە، كە ناوەندی تەمەنیان 51 ساڵ بووە، كە ماوەی 4 ساڵ میوەو سەوزەیان بە بەردەوامی خواردووەو كاریگەری نەرێنی لەسەر توانای مێشكیان دەركەوتووە.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كاریگەری خواردنی میوەو سەوزە، تا كۆتاییەكانی حەفتاكانی تەمەن كاریگەری ئەرێنی دەبێت‌و مێشك بە بەهێزی دەمێنێتەوە.

هـ ـ ح