سەرمایەدارێكی عەرەب هۆشداری دەداتە هەیفا وەهبی

هەمەڕەنگ

08/12/2018‌ 1981 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرمایەداری میسری نەجیب ساویرس هۆشداریدایە هەیفا وەهبی گۆرانبێژی لوبنانی‌و ناوداری عەرەب.

ئەو سەرمایەدار لەبەرانبەر بەرنامەكەی هەیفا وەهبی، كە بەنیازە لە 23ی ئەم مانگە بچێتە میسرو لەو وڵاتە ئاهەنگی گۆرانی ساز بكات، هۆشداریداوەتە ئەو گۆرانبێژە.

نەجیب داوای لەهەیفا كردووە، بۆ سەردانەكەی بۆ میسر دەبێت ئاگای لەو جلوبەرگەی بێت، كە لەبەریدەكات، چونكە ئەگەر دلوبەرگەكانی شیاو نەبێت كاردانەوە بەرانبەری دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی رابردوو رانیا یوسفی گۆرانبێژی میسری، لەڤیشتڤاڵی سینەمایی قاهیرە دەركەوت‌و بەهۆی نیچمە رووتی جلەكانی كاردانەوەی گەورەی لەسەر دروست بوو، بەو هۆیەشەوە رووبەڕووی دادگا كرایەوە.

هـ ـ ح