شارپرێس:
دەستەی خزمەتگوزاری بەریتانیا بڵاویكردەوە، كە ڤیتامین "دی" بۆ جەستە گرنگەو دەبێتە هۆی بەهێزی ئێسكەكانی لەش.
دەستەكە بەهۆی هاتنی وەرزی زستان راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوەو تێدا باسی لەگرنگی ڤیتامین دی كردووەو جەختیكردووەتەوە، دەبێت رۆژانە ئەو خواردنو خواردنەوانە بخورێت، كە مادەی ڤیتامین دی تێدایە.
هەروەها راپۆرتەكە باسی لەوە كردووە، كە بوونی ڤیتامین دی لەجەستە دەبێتە هۆی جێگرەوە بۆ بەركەوتنی تیشكی خۆر لەوەرزی زستان بۆ سەر جەستە، كە ئەوە نەخۆشی كەمدەكاتەوە.
هـ ـ ح