یەكەم كاردانەوە لەبارەی تۆماركردنی ڤیدیۆی سێكسی لەسەر هەرەمی خۆفۆ

هەمەڕەنگ

08/12/2018‌ 8661 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمیندارییەتی گشتی گەلەپوری میسری، كاردانەوەی لەسەر ئەو ڤیدیۆیە دەربڕی، كە لەسەر هەرەمی خۆفۆ تۆماركراوەو باس لەوە دەكرێت ڤیدیۆیەكی سێكسییە.

ئەمیندارییەكە باسی لەوە كردووە، كە ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوكراوەتەوە لەرێگەی بەرنامەی تایبەتەوە دەستكاری كراوەو ئەو ڤیدیۆیە فەیكە، لەو بارەشەوە ڤیدیۆ ئەسڵییەكەی بڵاوكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە كاردانەوەی زۆری لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردووە، كە زۆرێك لەكاردانەوەكانیش دژی ئەو ڤیدیۆیە وەستاونەتەوەو رەتیدەكەنەوە.

ڤیدیۆكە هی وێنەگرێكی دانیماركییە بەناوی ئەندریاس هیڤید، كە لەگەڵ هاوڕێ‌ كچەكەی تۆماركردووە، ئەوەش لەبەرزترین لوتكەی هەرەمی خۆفۆ لەمیسر.

هـ ـ ح