سابیئەكانی عێراق لەبەردەم مەترسی لەناوچووندان

عیراق

08/12/2018‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
پاش ئەوەی سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی كۆچیان كرد بۆ ئوسترالیا، سامی زەهرون بەتەنیا لە ماڵەكەیدا لە ناوچەی كەرادەی رۆژهەڵاتی بەغدا دەژی و ئەو ناوچەو ماڵەكەی چۆڵنەكردووە، كە تێیدا لەدایك بووە.

ناوبراو تەمەنی لە شەست ساڵ تێەپڕی كردووە و یەكێكە لە بروادارانی سابیئەی مەندائیین ؛ لەگەل ئەوەی سەرجەم خێزانەكەی كۆچیان كردوە و هەست بە تەنها دەكات بەڵام ئەو بریاری داوە عێراق بەجێ نەهێلێ، لەگەل ئەوەشدا لە دلەراوكێدایە لە گەیشتن بە پەرستگاكەیان لەناوچەی قادسیەی رۆژئاوای بەغدا لەگەل ئەو نزیكانەی خۆیدا كە عێراقیان بە جێ نەهێشتوە.

ئەم هاولاتیە پێی وایە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتودا بروادارانی ئەم ئاینه لە عێراق نامێنن، پاڵنەری سەرەكیش بۆ كۆچ كردنەكەیان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو دۆخەی لە پاش داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمەریكاوە توشی هاتون و وای كردوە وڵات بەجێبهێڵن و بەدوای شوێنێكی ئارام و سەقامگیردا بگەڕێن؛ لەو وڵاتانەی مافی مانەوەیان پێ دەدەن.

بە گوێرەی ژمارەیەك سەرژمێری؛ سابیئەكان بچوكترین تائیفەی عێرق و بێ وەی ترینیانن، مێژووی بونیان لە عێراق بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە.

سابیئەكان لە زێرەنگەریدا بەناباونگ بوون، لە بوارە جیاوازەكانی ژیاندا كەسایەتی گەورەیان تێدا دەركەوتوە، وەك شاعیری كۆچكردوو عبد الرزاق عبد الواحد، شاعیری ژن لمیعە عباس توفیق، سەرۆكی پێشوی زانكۆی بەغدا عبد الجبار عبد الله، هونەرمەندی ژن انوار عبد الوهاب.

سابیئەكان زیاتر لە لە شارەكانی بەچرەو میسان و ناصریە لە باشوری عێراقدا جێگیر بوون سەرەرای شاری بەغدای پایتەخت، لە زۆربەی شارەكاندا پەرستگای تایبەتی خۆیان هەیە  و بە " المندی" ناسراوە.

ئاڵینگارو كیشەكان
ژمارەیەكی زۆری ئەم تائیفەیە لەلایەن كۆمەلە توندرەوەكانەوە توشی مەترسی بوونەوە، هەندێ لەكەسەكانی ئەو بزوتنەوە توندرەوانە دەستیان بەسەر ماڵ و موڵكیاندا گرتوە؛ ئەمەش زیاتر وای كرد عێراق بە جێ بهێڵن.

دەستوری عیراقی كە لە ساڵی 2005 دا بریاری لەسەر دراوە مافی كۆتایی بەخشیوە بە صائیبەكان- هەروەك مەسیحی و ئیزدیەكان و شەبەك- مافی ئەوەی پێداون نوێنەریان هەبێت لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا.

بە گوێرەی قسەی ئەندام پەرلەمانێكیان " نەوفل شەریف جودە"؛ سەرژمێریەكی ورد نیە دەربارەی ژمارەیان لەكاتی ئێستادا، بەلام بە شێوەیەكی نزیكی ژمارەیان دەگاتە 12 هەزار كەس لە عێراق، و 50 بۆ 60 هەزار كەس لە دەرەوەی عیراق.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كۆچ و رەوی ئەم تائیفەیە بۆ دەرەوەی وڵات راناوەستێ، ئەگەر بوەستایە ئەوا بە شێوەیەكی كۆمەڵی دەوەستاو ئەوانشی ئێستا لە دەرەوەی عێراقن هەوڵ دەدەن نزیكەكانی خۆیان ببەن بۆ لای خۆیان.

باسی لەوەش كرد ئێستا مەترسی بۆ سەر سابیئەكان وەك جاران نیە بەوەی لە ساڵانی رابردو روبەروی زولم لێكردنی راستەخۆو ناراستەوخۆ بونەوە، نمونەش بۆ ئەوە دەهێنێتەوە كە لەسەر دەرگاكەی نوسرا بوو " خۆێن قەرزاری"، لەگەل ئەوەشدا عیراقی بەجێنەهێشت. لە ئێستاشدا پیادەكاری بۆ رێ و رەسمە ئاینیەكانی تایبەت بە سابیئەكان دەكات بەوپەری ئازادیەوە، و خانو داگیركردنیش لەلایەن توندرەوەكانەوە وەستاوە.

نەوفل شەریف پێی وایە نوێنەرایەتی تائیفەكەیان لە نوێنەرایەتی سیاسیدا دادگەری تێدا نیەو داوا دەكات سێ نوێنەریان هەبێت لە باكور و باشور ناوەراستی عێراق.

كەمینەیەكی بێوەی 
سابیئەكان " یەحیا " سلاوی خوای لەسەر بێت بە پێغمبەری خۆیان دەزانن، كتێبی پیرۆزیان هەیە بەناوی " كنزاربا" جگە لە كتێب و دەقی زۆری تریش، لە رۆژێكدا سێ جار نوێژ دەكەن، جەخت لەوە دەكەنەوە دەبێ شوێنی نیشتەجێبونیان لە رووبارەكانەوە نزیك بێت بۆ مومارەسەكردنی یەكێك لە رێ و رەسمەكانیان ئەویش خۆپاككردنەوەیە.

سابیئەكان لەو كەمینانەن هەمیشە خۆیان دەگونجێنن لەگەل دەوربەریان، ناوەكانیان لەگەڵ ناوی موسلمانەكان جیاوازی وەهایان نیە، جل و بەرگی ژنەكانیان هەمان ئەو جل و بەرگانەیە كە خەڵكی ناوچەكانی دەوربەریان دەیپۆشن..

پیاوە ئاینیەكانی ئەم تائیفەیە ریش و پرچ دەهێلنەوە، بەلام زۆربەیان پەیوەست نین پێوەی، زۆربەی زۆری سابیئەكان لە عێراقدا دەژین، لەگەڵ هەبونی ژمارەیەكی كەم لە ئەحوزای رۆژئاوای ئێران.
بە گوێرەی قسەی سەرۆكی ئەنجومەنی كاروباری سابیئەكان " ئەكرەم سەلمان "، دەڵێ تا ئێستا پێنج پەرستگایان هەیە لە بەغداو عمارەو ناصریەو كەركوك و هەولێر، شەشەمیان لە تەواوبوندایە لە شاری دیوانیەی باشوری عیراق.

ناوبراو ئەوەشی گوت كۆچكردنی بە كۆمەڵ كەمێك وەستاوە ئەمەش بەهۆی باش بونی دۆخی عیراقەوە نیە بەڵكو ئەوانەی لەناو خۆی وڵاتدا ماون تەمەنیان گەورەیەو دۆخێكی تایبەتیان هەیە كە رێگرە لە كۆچكردنیان

سابیئەكان لە نوێژە مەندائیەكانیاندا زمانی سامی كۆن بەكاردەهێنن بەلام لە چوارچێوەیەكی تەسكداو زمانی عەرەبی جێگای گرتۆتەوە، بەڵام مەندائیە لە رێ و رەسمە ئاینیەكاندا بەكاردەهێنرێت.