بــڕۆكــڵــی شــەڕ لــەگــەڵ شــێــرپــەنــجــەدا دەكــات

تەندروستی

08/12/2018‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماوەیەكی زۆرە ئەوە لەبارەی بڕۆكڵییەوە دەوترێت، كە بڕۆكڵی هەندێك مەوادی كیمیایی وەك (ئیندۆڵ)ی دژە شێرپەنجەی تێدایە.

لەئێستادا لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی پشتڕاست كردووەتەوە، كە پێكهاتەی گیاییەكی تری وەك (سولفورافەن) لەبڕۆكڵیدا هێشتاكە هەر تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی ئەوی تێدا هێشتووەتەوە. 

لەكۆتا لێكۆڵینەوەی ئەنجامدراو بەهۆی "ئیمیلی هۆم" و تیمێك لەلێكۆڵەران لەڕێكخراوی "پائولینگ لینۆس" لە زانكۆی ویلایەتی ئۆرگان، ئەوە نیشاندەدات سولفورافەن ئەنتی ئۆكسیدانێكی زۆربەهێزە كە بەفراوانی لە بڕۆكڵی و سەوزەواتەكانی هاوشێوەی كەلەرمدا هەیە. 

سولفورافەن هێزی هەڵبژاردن و بەئامانج گرتن و كوشتنی خانە شێرپەنجەییەكانی هەیە.

سولفورافەن Sulforaphane ، كە ئەویش ئەنتی ئۆكسیدانێكی بەهێزە، وادیارە ئەنزیمیHDAC(دی ئیستاز هیستۆن) كونتڕۆڵ دەكات، كە دەورێكی گرنگ لەمبارەیەوە دەبینێت، بەهەرحاڵ ڕژێنی تایبەت وەك ڕژێنی لەنێوبەری غودە چالاك یان ناچالاكن، كونتڕۆڵیHDAC  دەرمانی شێرپەنجەی هیوادارییەك پێ بەخشیوەتەوە و لێكۆڵەران لەئێستادا كار لەسەر هەردوو شێوازی دەرمانیی و خۆراكی بۆ كونتڕۆڵكردنی ئەمجۆرە ئەنزیمانە دەكەن.

شێرپەنجە بەگەشەی خانەی ناتەواو و ناجۆر ناسراوە، بەڵام كونتڕوڵكەری HDAC دەتوانێت لە گەڕانەوەی خانە و كاركردنی سروشتی خۆی هاوكار‌ بێت.

لێكۆڵینەوەكانی پێشووتر لە ویلایەتی ئۆرگان ئەوەیان پیشاندا كە گەشەی غودەی پڕوستات لە مشكدا بەهۆی ڕجێمی خواردنی سوڵفۆرافێندارەوە لاواز بوو، لەمبارەیەوە لێكۆڵەر "ئیمیلی هۆ" مامۆستا لە بواری خۆراك و زانستی وەرزشكردن لە OSUدەڵێت، وادێتە بەرچاو كە سوڵفرافەن مادەیەكی هەڵبژێردراوە كە دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەكان بكوژێت.

توانای شەڕكردن لەگەڵ شێرپەنجە لە سوڵفرافەن تەنها لە توانای ئەو لە كونتڕۆڵكردنی ئەنزیمی HDAC بەهژمار نایەت، بەڵكوو سوڵفورافەن دەبێتە هۆی چالاكبوونی ئەنزیمەكان لە جگەردا، كە بەشەڕكردن لەگەڵ مەوادی شێرپەنجەهێنەردا هاوكارو یارمەتیدەر دەبێت. ئەم ئەنزیمانە وەك مادەی 2ناسراوە و بۆ ژەهر داماڵین پێویستن و مەترسیی تووشبوون بەشێرپەنجەی پڕۆستات كەمدەكەنەوە.

هەروەها بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە گروپی ئوڕۆلۆجی زانكۆی ئیستۆنفۆرد لە ئیپیدمیولۆجی شێرپەنجە و ڕێگری كردن بڵاوكراوەتەوە، سوڵفورافەن بەهێزترین پێشكەشكەری ئەنزیمی مادەی 2نسبەت بەهەر مادەیەكی ناسراو تا بە ئەمڕۆ بووە.

 لێكۆڵینەوەیەكیتر هێزی شەڕكردنی بڕۆكلی و هاوچەشنەكانی ئەو وەكوو كەلەرمی ڵەبەرانبەر شێرپەنجەدا پیشانداوە. لەساڵی 2007 ، دكتۆر "ڤیكتۆریا كریس و تیمەكەی ئەو" ئەوەیان بەدەرخست كە خواردنی میوەكان و سەوزەوات بەشێوەیەكی گشتیی لەگەڵ كەمكردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەەوە پەیوەندی هەیە، كە لەم تیمەشدا ئاماژەیەكی گشتی بەسەوزە تۆخەكان و بڕوكلی و كەلەم و سپێناخ بەگشتی لەمبارەیەوەیان كردبوو.

ئەمەش گرنگە بزانن، كە لەبیرتان بێت كە جۆری لێنان و ئامادەكردنی ئەو بۆ خواردن لە توانایی زیاتری بڕوكلی لەشەڕكردنی لەگەڵ شێرپەنجەدا دەوری هەیە، كەلەرمی بڕوكلی ئەنزیمێكی گرنكی بەناوی میروسینازی تێدابوو، كە میروسیناز بە كوڵانی زیاتر لەڕادەی كەلەرمی بڕوكلی لەنێو دەچێت، لەبەرئەوە كوڵاندنی بڕوكلی بۆخواردن 4تا5خولەكی بەسە.