باینجان رێگری لەتووشبوون بە شێرپەنجە دەكات

تەندروستی

08/12/2018‌ 847 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باینجان یەكێك لەو خۆراكیانەیە، كە هەندێك كەس حەز لە بەكارهێنانی‌و هەندێكیتریش لەبەكارهێنانی ئەو ڕادەكەن، بەڵام بەهۆی هەبوونی ڤیتامینەكان و مادەی خۆراكی زۆر لە نێۆ خۆیدا لەتووشبوونی كەسەكان بەشێرپەنجەی جۆراوجۆر ڕێگری دەكات، لەبەرئەوە بەكارهێنانی ئەم خۆراكییە بۆ هەموو كەسەكان ڕاسپاردە دەكرێت.

 لە سوودەكانی باینجان دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بكەین،
 ڕێگریكردن لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، ڕێگریكردن لە جەڵدەی دڵ و بەهێزكردنی زمانەكانی دڵ، كەمكردنەوەی كێش، نەرمی وشاداب بوونی پێست و لابردنی چرچ و لۆچی و زیپكەی دەموچاو، لابردنی كەمخوێنی، لەنێوبردنی دمەڵ ولووەكانی جەستە، ڕێگری كردن لە گیرانی دەمارەكان، دەرمانكردنی سكچوون، دەرمانكەری نەخۆشی ڕەبوو، لابردنی زیپكە و بالۆك دەرمانكردنی نەخۆشی لەهۆشچوون لە سوودەكانیی بەكارهێنانی باینجان بۆ جەستەیە.

بەم پێیە، باینجان جگە لە سوودەكانی كە هەیەتی، زیانیشی بۆ هەندێك كەس هەیە، بۆ نموونە بەكارهێنانی زیاتر لەڕادەی باینجان دەبێتە هۆی قەبزی، وە یان كەسانێك كە ئێشی چاویان هەیە نابێت باینجان بخۆن، چونكه دەبێتە هۆی توندتربوونی ئێش و ژانەكانی ئەوان.

هەروەها زۆربەی پسپۆڕان پزشكی كۆنیش لەم باوەڕەدان كە بەكارهێنانی باینجان دەورێكی كاریگەری لە كەمكردنەوەی كێشی كەسەكاندا دەبێت