رێنمایی بۆ جیاكردەوەی قارچكی ژەهراوی لەقارچكی خاوێن

تەندروستی

08/12/2018‌ 4457 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەوی رابردووتر، ١٢ ھاووڵاتیی دانیشتووی ناحیەی بێتواتە بەھۆی خواردنی قارچكی ژەهراوییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كران و دواجار ئەم هاووڵاتییانە بەهۆی كاریگەری ئەم قارچكانەوە تووشی سكچوون و پەتای رشانەوە و دابەزینی ڕێژەو ئاستی بینین بوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی راپەڕین ڕاگەیەندراوێكی ڕێنماییكارانەی لەمبارەیەوە بڵاو كردەوە، كە لەراگەیەنراوەكە هاتووە، بە بەكارهێنانی خوێ دەتوانرێت قارچكی ژەهراوی لەقارچكی ئاسایی جییا بكەیتەوە، ئەویش بەمشێوەیە، ئەگەر هەندێك خوێ بكرێت بەسەر قارچكەكەدا و قارچكەكە ڕەش داگیرا، ئەوا ئەو قارچكە ژەهراویی بەهژمار دێت، لەگەڵ ئەمەشدا ئەگەر ڕەنگەكەی زەرد هەڵگەرا ئەوە ناتەندروستە و بۆ خواردن نەشیاو دەبێت كە دەبێت ئەمكارانە پێش سووركردنەوە ئەو كارە بكرێت و قارچەكەكەش كەمێك شێداری و تازەیی تیادابێت."

لەبارەی ڕوانی ژینگەی قارچكیش لەبەشێكی تری رێنمایی   بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕانیەدا وا هاتووە ، "ئەو جۆرە قارچكانەی زیاتر لە بنی دار و دەوەنەكاندا دەڕوێن پێكهاتەكەی زۆرییان لە دارەكانە، ژەهراوین و بۆ خواردن ناشێن و نابێت بەكاربهێنرێن وهەروەها پێویستیشە لەو قارچكانەی كە كڵاوەكەی یان قەدەكەی ڕەنگی سوور بێت، بەدووربن."