لێكۆڵینەوە لەدەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ژنانی چالاكوان لەسعودییە دەكرێت

جیهان

08/12/2018‌ 663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
چالاكوانانی ڕێكخراوی دیدەوانی مافی مرۆڤ لەئەشكەنجەو ئازاردانی سێكسی ژنانی چالاكوان لەزیندانەكانی سعودییە دەكۆڵێتەوە.

ئەم چالاكوانە مەدەنیانە بۆ مافی ژنان پێشتر بۆ بەدەستهێنانی مافی شۆفیری كردن لەسعودییە هەواڵیاندابوو، كە لەبەرانبەردا دەسەڵاتی ئەو وڵاتە زیندانی كردبوون.

لەبەرانبەردا ڕێكخراوی دیدەوانی مافی مرۆڤ لە حكومەتی سعودییە داوای كردووە رێگە بەهاتنی گروپێك لەچاودێران سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ سعودییەو لێكۆڵینەوە لەزیندانەكانی ئەو وڵاتە بدات، كە ئامانجیان بەدواداچوونە بۆ دۆخی ژنان لە زیندانەكاندا، چونكە لە ماوەكانی ڕابردوودا ژمارەیەك لە ژنانی ئەو وڵاتە بۆ بەرگریكردن لەمافی مەدەنی خۆیان بەتایبەت بۆ مافی شوفێریكردن شەڕیان كردبوو و زیندانی كرابوون.

ئاژانسی هەواڵدەری فەڕەنسا لەراپۆرتێكدا هەوڵدانی دیدەوانی مافی مرۆڤ لەبارەی تاوانی ئەشكەنجە و ئازاردانی سێكسی ژنان لە زیندانەكانی سعودییە وروژاندووەو ئەوەش كاردانەوەی دروست كردووە.

داواكاری ئەم چالاكوانانەش لەكاتێكدا دێت، سعودییە لەدۆسییەی خاشقچی بەدرۆكەوتەوە و داوایان كردووە، كە حكومەت بۆ سەلماندنی ڕاستی‌ لە ئەشكەنجە نەدانی ئەم زیندانیانە، هەل بۆ سەردانی ئەو چاودێرانە بڕەخسێنێت.

دیدەوانی مافی مرۆڤ ڕۆژی 7ی ئەم مانگە رایگەیاندووە، لەبارەی دەستدرێژی سیكسی و ئەشكەنجەدان لەزیدانەكانی سعودییە لەڕێگەی چەند سەرچاوەیەكی جیاوازەوە ئاگادار كراون، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری بخاتەڕوو.