كۆبوونەوەكەی ئۆپیك نرخی نەوت زیاتر بەرزدەكاتەوە

sharpress.net

237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/12/2018‌

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، دوای ئەوەی ئۆپیك كۆبوونەوەی كردو بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتیدا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی جیهانی 1.61 دۆلار بەرێژەی 2.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.67 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 52.61 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.12 دۆلار بەرێژەی 2.2% بەرزبووەتەوە.

رێكخراوی ئۆپیك، رۆژی پێنج شەممەو هەینی كۆبوونەوەی ئەنجامداو تێدا گەیشتە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی بەرێژەی 0.8 ملیۆن بەرمیداو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ دانا.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved