وردەكاری رێككەوتنی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی

sharpress.net

277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/12/2018‌

شارپرێس:
وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی ئۆپێك ‌و دەرەوەی رێكخراوەكە، لەسەر كەمكردنەوەی یەك ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژدا رێككەوتن.

پاش ئەم ڕێكەوتنەش نرخی نەوت نزیكەی لەبازاڕەكانی جیهان 5% زیادیكرد، ئێرانیش بەپێچەوانەی هەڵوێستەكانی پێشووی خۆی لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت هاوڕا‌بوو.

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕێكەوتنی ئۆپێك و وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت نرخی هەر بەرمیلێك نەوت تا پێنج دۆلار بەرەو هەڵكشان چوو، كە لەسەروو 62 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریكاش نزیكەی دوو دۆلارو نیو واتە كەمتر لە 5% بەرزبووەتەوەو بە 54 دۆلار هەر بەرمیلێكی مامەڵەی پێوەكرا.

سامیر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئەندامانی ئۆپێك پاش گفتگۆی چڕوپڕ ڕێكەوتن ڕۆژانە نزیكەی 800 هەزار بەرمیل كەمتر بەرهم بهێنن. 

بەپێی وتەی وەزیری نەوتی عێراق، بڕیارە لە مانگی ئەپڕێلی ساڵی 2019دا ئەم ڕێكەوتنە دووبارە  بەدواداچوونی بۆ كرێت‌و هەموار بكرێتەوە.

هەروەها بیژەن زەنگەنە وەزیڕی نەوتی ئێڕایش ڕایگەیاند، ئێران لەم ڕێكەوتنە بەهۆی سزاكانی ئەمریكا لەسەری، بەخشراوە و نامەی بەخشینی له ئۆپێك وەردەگرێت.

بڕیارە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتی دەرەوەی ئۆپێكیش  بەرهەمە نەوتییەكانی خۆیان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل كەمتر بكەنەوە، كە بەكۆی گشتی وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی ئۆپێك و غەیرە ئۆپێك ڕۆژانە زیاتر لە 1 ملیۆن و 200 هەزار كەمتر بەرهەم دێنن و  هەناردەی دەكەن، كە لە ڕۆژانی سەرەتای ساڵی 2019 بەكردەیی جێبەجێدەكرێت.

ئەلیكساندێر نوڤاك، وەزیری نەوتی ڕوسیاش لەو بارەوە رایگەیاندووە وڵاتەكەی بەكەمتر بەرهەمهێنانی 200 هەزار ‌بەمیل ڕەزامەندی نیشانداوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved