شارپرێس:
ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، گروپێكی تیرۆرستی ئینغیماسی و خۆكوژی داعش -یان ئاشكراكردووه كه سه‌رپه‌رشتیارو چه‌ند خۆكوژێك وئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌و هاوكارانشیان ده‌ستگیر ده‌كرێن.
ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئاسایشی سلێمانی، دوای زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش، له سنوری كه‌ركوك و دیاله، پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی توندوتۆڵی دروستكرد و ژورێكی هاوبه‌شی به‌دواداچوون ولێكۆڵینه‌وه‌ش پێكهێنرا، بۆ چاودێریكردنی بارودۆخی ئه‌منی سلێمانی و شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و شه‌ونخونی ، بۆ كوڕانی ئاسایش و ئارامی رونبووه‌وه، كه تیرۆرستانی داعش له ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم خۆیان رێكخستووه‌و پیلانیان داناوه بۆ ره‌وانه‌كردنی چه‌كدارانی ئینغیماسی و خۆكوژ، بۆ هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك و سنوری دیاله، بۆ تێكدانی ئارامی ئه‌و شارانه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "ئاسایشی سلێمانی، به‌رده‌وام بوون له به‌دواداچونه‌كانیان و زانیاری وردتریان ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر گه‌وره تیرۆریست ( حاجی مه‌سعه‌ب) كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چه‌كداره داعشه ئینغیماسیانه ده‌كات، كه تا دوا ده‌رفه‌تی ژیانیان شه‌ڕده‌كه‌ن و دواتر خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه‌و تۆڕێكی به‌رفراوانی تیرۆرستیشیان دروستكردوه له‌شاری كه‌ركوك و دیاله".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "هه‌ردوو تیرۆرست ( ئه‌بو هوره‌یره‌و و ئه‌بو موجاهید) سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ تیرۆرستان ( ئه‌بو فه‌تح و ئه‌بو سه‌یف) له ناو خاكی عراق كه تیرۆرستی خۆكوژ ده‌گوازنه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك و دیاله تا ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ شێواندنی ئاسایشی ئه‌و شارانه" .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای زانیاری ورد و دروست و ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر ، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بڕیاری جوڵه پێكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی ده‌ركرد ، ئاسایشی سلێمانی رێوشوێنه ئه‌منیه‌كانی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و مه‌یدانییه‌ن، ئاسایشی سلێمانیش ، ده‌ستبه‌كاربوون بۆ ده‌ستگیركردن و دۆزینه‌وه‌ی شانه‌نستوه‌كانی تیرۆرستانی داعش و له سه‌نته‌ری شاره‌كانیش تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و چاودێری جموجۆڵی گومالێكراوانیان ده‌كرد.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تای مانگی 9 دوو تیرۆرستی ئینغیماسی و خۆكوژ به ناوه‌كانی ( م – ر ، ع - ح ) كه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتبوون چاودێریكران و له‌ئۆپراسیۆنێكدا ده‌ستگیركران.
ه.م