یەكەم هەوڵ بۆ رێگری لەمنداڵبوون لەرێگەی پیاوەوە

تەندروستی

09/12/2018‌ 4478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكەم پیاوی ئەمریكی، ئەو هەوڵەی تاقیكردەوە، كە پزیشكان دەیانەوێت لەرێگەی رەگەزی نێرەوە رێگری لەمنداڵبوون بكەن.

هەوڵەكە لەلایەن كۆمەڵێك پزیشكی ئەمریكی لەواشنتۆن ماوەی ساڵێكە بەردەوامە، كە رۆژی 4ی ئەم مانگە یەكەم هاوسەری ئەمریكی تاقیكردنەوەیان لەسەر كراو دواتر لەرۆژی هەینی رابردووش تاقیكردنەوە لەسەر دوو پیاوی تر كرا.

هەڵەكە رێگەی حەبی "NES/T" دەدرێت، كە رێگەیەكە بۆ دەردانی هۆڕمۆنی تستۆستیرون لەناو جەستەی پیاو، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە رێگری لەبەرهەمهێنانی تۆو بكرێت‌و ئەوەش دەبێتە رێگەیەك بۆ رێگری لەنداڵبوون.

تاقیكردنەوەكە پێشتر لەسەر ئاژەڵان كراوەو سەركەوتوو بووە، ئەوەش بەرێژەی 85% لەسەدا، چاوەڕێش دەكرێت لەتاقیكردنەوەی مرۆڤیش سەركەوتن بەدەستبهێنرێت.

هـ ـ ح