میگان ماركڵ دەیەوێت بە تەنویمی موگناتیسی منداڵەكەی ببێت

تەندروستی

09/12/2018‌ 984 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان میگان ماركڵی هاوسەری شازادە هاری بەریتانیا، دەیەوێت منداڵەكەی بەرێگەی تەنویمی موگناتیسی منداڵەكەی ببێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، ماركڵ دەیەوێت بۆ ئەو مەبەستە كۆشكی كنسینگتۆنی لە لەندەن جێهێشتووەو چووەتە ماڵەكەی خۆی لە فرۆگمۆر.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە هاوسەری شازادەكە جێگەیەكی تایبەتی لەنەخۆشخانەی سانت ماری لە لەندەن گرتووە، بۆ ئەوەی لەو شوێنە منداڵەكەی لەدایكبێت.

میگان چەند مانگێكە دووگیانەو بڕیارە لەمانگی پێنجی داهاتوو منداڵەكەی ببێت، كە ئەو رێگەشی بۆ لەدایكبوونی منداڵەكەی هەڵیبژاردووە، لەدایكبوونی سروشتی‌و بێ‌ ئازارە.

هـ ـ ح

بەپەلە