وێنە.. دایك‌و كچێك لەئەمریكا نازناوی شاجوانی دەبنەوە

هەمەڕەنگ

09/12/2018‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دایك‌و كچێك لەكێبڕكێیەكی دیاریكردنی شاجوان لەویلایەتی داكۆتای باشووری ئەمریكا، نازناوی شاجوانیان بردەوە.

"تینا ویلسۆن" دایكی چوار منداڵەو كچە بچووكەكەی بەناوی "مۆرگان" بەشدارییان لەكێبڕكێی دیاریكردنی شاجوان كردووە.

دایكی ئەو كچە ساڵی رابردوو بەشداری لەكێبركێكە كردووەو بە شاجوان دەستنیشانكراوەو مۆرگانی تەمەن 19 ساڵیش لەمساڵدا بەشداری كردووەو بەشاجوانی "ساوس داكوتا" دیاریكراون.

ئەو كچە بە هەڵبژاردنی خۆی‌و دایشكیشی بە شاجوان دڵخۆش بووەو رایگەیاندووە، ئەوە دەستكەوتێكی گەورەیە، كە لەدوو بۆنەی جیاواز هەڵبژێراون.

هـ ـ ح