ئەساڵە نەسری گاڵتە بەنیمچە رووتییەكەی رانیا یوسف دەكات

هەمەڕەنگ

09/12/2018‌ 865 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەساڵە نەسری هونەرمەندی سوری گاڵەتی بەو نیمچە رووتییەی رانیا یوسف هونەرمەندی میسری كرد، كە بەم دوایانە كاردانەوەی دروستكردووە.

رانیا یوسف لە خولی 45ی ڤیستیڤاڵی سینەمایی بەعەزییەكی نیمچە رووتەوە دەركەوت، كە ئەوە كاردانەوەی زۆری دروست كردووەو كاردانەوەكانیش بەردەوامە.

لەنوێترین كاردانەوە، ئەساڵە نەسری بەگاڵتەوە لەسەر عەزییەكەی رانیا یوسف وتی: "عەزییەكە ئەوەندە رووت بووە، ئەگەر شەش بەتانیشی بەخۆیدا بدایە، ئەوە رووتییەكەی نەدەشارایەوە".

هەر بەهۆی پۆشینی ئەو جلانەو كاردانەوەكان رانیا یوسف لەچەند بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی قسەی كردو بەرگری لەخۆی كرد رایگەیاند، ئەوەی كردوویەتی كارێكی ئاسایی بووەو پێویستی بەو كاردانەوانە نییە.

هـ ـ ح