ڤیدیۆ.. كۆمپانیایەكی پەیوەندی سعودی كار بەگوێدرێژ دەكات

جیهان

09/12/2018‌ 560 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیایەكی بواری پەیوەندیكردن لەسعودییە، بۆ رایكردنی كارەكانی، كار بەچەند گوێدرێژێك دەكات.

كۆمپانیاكە لەناوچەیەكی دوورەدەستی شاری مەككە لەسعودییە، بۆ گەیاندنی سووتەمەنی بەمۆلیدەی بوردەكانی كار بەو گوێدرێژانە دەكات.

ئەم هەنگاوەی كۆمپانیاكە دوای ئەوە بووە، كە بەهۆی لافاو لەو ناوچانە رێگەی هاتووچۆ گیراوەو كۆمپانیاكەش نایەوێت كارەكانی پەكیبكەوێت، بۆیە ئەو رێگەیەی گرتووەتە بەر.

لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەی ڤیدیۆیی كاركردنی ئەو گوێدرێژانە بڵاوكراونەتەوە، كە رۆژانە سوتەمەنی دەگەیەننە مۆلیدەی 10 بورجی كۆمپانیا سعودییەكە.

هــ ـ ح