شاژنە "هویام" لەگەڵ كوڕەكەی عادل ئیمام دەردەكەوێت

هەمەڕەنگ

09/12/2018‌ 2313 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كوڕەكەی هونەرمەندی ناوداری میسری عادل ئیمام، لەسەر ئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" وێنەیەكی بڵاوكردەوە، كە لەگەڵ شاژنە "هویام"ی پاڵەوانی زنجیرە تەلەفزیۆنی "حەریم سوڵتان"ی توركی دەركەوتووە.

محەمەد ئیمام كە كاری هونەری دەكات، دوای ئەوەی سەردانی توركیای كردووە بۆ وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی "لص بغداد" ئەو هونەرمەندە توركییەی بینیوەو وێنەی لەگەڵ گرتووە.

لەبەرانبەر بڵاوكردەوەی وێنەكە، پرسیاری ئەوە لە محەمەد ئیمام كراوە، كە ئایا لەو فیلمە شاژنە "هویام" بەشدارە لەگەڵی یان نا؟

محەمەد ئیمام ‌و مەریم ئۆزرلی شاژنە "هویام"، لەلایەن كۆمپانیای "سینرجی" بانگهێشتكراون، كە كۆمپانیاكە بەرهەمهێنەری فیلی "لص بغداد"یە.

هـ ـ ح