مەكسیكییەك نازناوی شاجوانی جیهان بۆ ساڵی 2018 دەباتەوە

هەمەڕەنگ

09/12/2018‌ 1079 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فانیسا بۆنز دی لیۆنی مەكسیكی نازناوی شاجوانی جیهانی بۆ ساڵی 2018 بردەوە.

فانیسا لەكێبڕكێی دیاریكردنی شاجوانی جیهان، كە دوورگەی هاینانی چینی بەرێوەچوو، وەك شاجوانی جیهان دیاریكراو نازناوەكەی بردەوە.

پێگەی فەرمی كێبڕكێكە لەتویتەر بڵاویكردەوە، كە فانیسا بونز دی لیۆن وەك شاجوانی ژمارە 68ی جیهان دەستنیشانكراوە.

كێبڕكێی دیاریكردنی شاجوانی جیهان لەبەریتانیاو لەساڵی 1951 بەرێوەدەچێت، كە ساڵانە لەوڵاتێكی جیاواز لەو كاتەوە تائێستا بەرێوەدەچێت.

هـ ـ ح