نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات

sharpress.net

148 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/12/2018‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 61.60 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی حەوت سەنت دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێكی بە 52.55 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی شەش سەنت دابەزیوە.

لەدوو رۆژی رابردوو نرخی نەوت بەهۆی رێككەوتنی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم رووی لەبەرزبوونەوە كرد، بەڵام گومانەكانی سەر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە نرخەكەی جارێكی تر دابەزاندەوە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved