چەند وڵاتێكی ئەوروپی پشتیوانی لەعێراق لەبەرانبەر سزاكانی سەر ئێران دەكەن

عیراق

09/12/2018‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڵیۆزەكانی سێ وڵاتی ئەوروپی، لە دیداریان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدیدا، بەپابەندبوونیان بەڕێكەوتنی ئەتۆمی دووپاتكردەوەو جەختیان لەسەر‌ ئەوەش كردەوە لەبەرانبەر سزاكانی سەر ئێران پشتیوانی عێراق دەكەن.

باڵیۆزەكانی هەرسێ وڵاتی ئەوروپی ئەڵمانیاو بەریتانیاو فەرەنسا دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران ئەو هەڵوێستەیان راگەیاند.

بەپێی بەیاننامەیەك لەنووسینگەی عادل عەبدولمەهدییەوە، ئەو وڵاتانە جەختیان لەسەر هاوكاری هاوبەش لەگەڵ عێراق كردووەتەوە.

ئەوان هەروەها ڕایانگەیاندووە ئەوروپا لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا دەمێنێتەوە و لە عێراق لەبەرانبەر سزاكانی ئەمریكا لە دژی ئێران پشتیوانی دەكەن.

باڵیۆزی ئەم وڵاتانە جەختیان لەسەر  هێزی ستراتیجیی و ئابووری عێراق لە ئاستی ناوچەكە جەختیانكردەوە.

لەبەرانبەردا عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاندووە، ئەم وڵاتە لەبەرانبەر پەیوەندییە نزیكەكانی لەگەڵ ئەم سێ وڵاتە لە ئاستێكی بەربڵاوتر لەهەموو بوارەكاندا بایەخدەدات و عێراق لەڕێڕەوێكی دروست هەنگاو دەنێت و بەرەو پێشكەوتنی بەردەوامیشەوە دەڕوات.

هـ ـ ح