هەوڵێكی تری پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بەكاندیدی پۆستە وەزارییەكان

عیراق

09/12/2018‌ 4588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی عێراق هەوڵێكی تر دەدات، ئەوەش بۆ متمانەدان بەو كاندیدی ئەو پۆستە وەزارییانەی لەكابینەی عادل عەبدولمەهدی بە بەتاڵی ماونەتەوە.

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە كۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەكەش بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكە، كە تائێستا وردەكاری بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە ئاشكرانەكراوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان پەرلەمان لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ تاوتوێی متمانەدان بەكاندیدی ئەو پۆستە وەزارییانە دەدات، تائێستا بە بەتاڵی ماونەتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، بۆیە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی پەرلەمان ئاشكرانەكراوە، بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن‌و رێژەی یاسایی بۆ كۆبوونەوەكە تەواو ببێت.

عادل عەبدولمەهدی لەمانگی 10ی رابردوو متمانەی پەرلەمانی وەرگرت، بەڵام بەهۆی ململانێ‌ سیاسییەكان، كاندیدی 8 وەزارەتی تائێستا متمانەی پەرلەمانیان وەرنەگرتووە.

هـ ـ ح