فەرماندەیەكی نوێ‌ بۆ هێزی دژەتیرۆری عێراق دادەنرێت

عیراق

09/12/2018‌ 468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی وەك فەرماندەی نوێی هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق دانرا.

فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی لەجێگەی فەریق روكن عەبدولغەنی ئەسەدی بەفەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق دانراوە.

دانانی ئەو فەرماندە نوێیە بۆ هێزەكانی دژەتیرۆر لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەیە، كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران‌و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ماوەیەكە دەستیپێكردووە.

ماوەیەكە عادل عەبدولمەهدی ماوەیەكە دەستی بەگۆڕانكاری لەوەزارەتی بەرگری‌و سوپای عێراق كردووەو بڕیارە گۆڕانكارییەكانیش بەردەوام بێت.

هـ ـ ح