ئەمریكا 17%ی نەوتی بەرهەمهێنراوی عێراق دەكرێت

عیراق

09/12/2018‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا رایگەیاند، لەمەولا بەرێژەی 17%ی نەوتی بەرهەمهێنراوی عێراق دەكرێت.

ئەمریكا لەرێگەی باڵوێزخانەكەی لەبەغدا رایگەیاندووە، كە بۆ لەمەولا ئەو رێژە لەنەوتی بەرهەمهێنراوی عێراق دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە ، كە زیاتر لە 50 كۆمپانیای نەوتی ئەمریكی لەعێراق كاری وەبەرهێنانی نەوت دەكەن‌و ئەمریكاش دەیەوێت سوود بەو كۆمپانیایانە بگەیەنێت.

هەروەها باڵوێزخانەكە ئەوەی راگەیاندووە، ئەمریكا دەیەوێت ئابووری عێراق لەماوەی داهاتوو جێگیربكات، لەو پێناوەشدا هەموو هاوكارییەكی بەغدا دەكات.

هـ ـ ح