عێراق.. دەیان هەزار كەس لە بەسرە ژەهراوی دەبن

عیراق

09/12/2018‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی خۆجێیی بەسرە رایگەیاند، 140 هەزار كەس بەهۆی ئاوی پیسەوە ژەهراوی بوون.

زەرگام ئەجودی جێگری پارێزگاری بەسرە ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، كە 140 هەزار كەس لەماوەی مانگێكدا ژەهراوی بوون، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی خوێ‌ لەئاوی خواردنەوەی بەسرە.

زەرگام ئەجودی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، رێژەیەكی زۆر لەبەكتریاو پاشماوەی كارگەكان دەڕژێنە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی شاری بەسرە، كە هەر ئەوەش هۆكاری ژەهراوی بوونی ئاوی شارەكەیە.

ئەو هۆشداریداوە لەبەردەوامی ئەو دۆخەی بەسرەو رایگەیاندووە، ئەگەر حكومەت چارەسەری بە پەلە نەكات، رەنگە كارەساتی لێبكەوێتەوە.

هـ ـ ح