هەرێم.. لە 170 دۆسییەی گەندەڵی تەنیا 33 دۆسییە یەكلاكراوەتەوە

sharpress.net

297 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/12/2018‌

شارپرێس:
دەستەی نەزاهەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە 170 دۆسییەی گەندەڵی دارایی‌و ئیداری لەبەردەم دادگاكانی هەرێمی كوردستاندایە.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی نەزاهەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، كە 170 دۆسییەی گەندەڵی-یان خستووەتە بەردەم دادگاكانی هەرێمی كوردستان.

ئەحمەد ئەنوەر راشیگەیاند، لەو 170 دۆسییەی گەندەڵییە تەنیا 33 دۆسییە یەكلاكراوەتەوە، ئەوانی تیرشی لەدادگان‌و تائێستا بەتەواوی یەكلانەكراونەتەوە.

سەرۆكی دەستەی نەزاهە هەروەها رایگەیاندووە، كە 12 لەو دۆسییانە لە 11 مانگی رابردوودا ئاشكراكراون، كە تەواوی دۆسییەكانیش بەشێوەیەكە، 76 دۆسییەی لەدادگاكانی هەولێرون‌و 54 دۆسییەی تریش لەسلێمانییەو 40 دۆسییەش لە پارێزگای دهۆكە.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ رۆژی جیهانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەو بەپێی ئامارەكانیش عێراق لەپلەی حەوتەمی وڵاتانی گەندەڵی جیهاندایە، كە هەرێمی كوردستانیش بە بەشێك لەو وڵاتە هەژماركراوە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved