شارپرێس:
سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگهیاند، دزینی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی کونکردنی بۆڕیی نەوتەوە بە خەڵکی ئاسایی ناکرێت و مافیا و دەسەڵاتدارەکانی لەپشتە.
ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک به ماڵپهری فهرمی پارتی وتووه، "دزینی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی کونکردنی بۆڕیی نەوتەوە بووەتە دیاردە و ئەمە جاری یەکەم نییە و بەردەوام بۆڕیی نەوت کون دەکرێت و نەوتی لێ دەدزرێت و لە بازاڕی ڕەش دەفرۆشرێت، ئەمەش بۆ لاوازیی ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەگەڕێتەوە".
ئاماژهی بهوهشكردووه، "پێویستە ھێزە ئەمنییەکان ڕێک بخرێنەوە و جارێکی دیکە بڵاوەیان پێ بکرێتەوە، چونکە ناکرێت بەو شێوەیە دزینی نەوت بەردەوام بێت."
ئەحمەد عەسکەری راشیگهیاند، "ھەر جارێک دزی لە نەوتی کەرکووک دەکرێت کۆمەڵێک خەڵک دەستگیر دەکرێن و ماوەیەک دواتر بێدەنگ دەکرێن، بۆیە ئەمە چارەسەر نییە و پێویستە چارەسەری ڕیشەیی بۆ بدۆزرێتەوە."
عەسکەری باسی لەوەش کرد، "دزینی نەوت لە ڕێگەی کونکردنی بۆڕییەوە بە خەڵکی ئاسایی ناکرێت و پێویستی بە پاسەوانی باش ھەیە و ئەم کارە مافیا و خەڵکی دەسەڵاتداری لەپشتە، ئەگەرنا ناتواندرێت بەو شێوەیە نەوتی کەرکووک بدزرێت."
ه.م