شارپرێس:
بەشێکی پردی
رێگای نێوان کەرکوک-بەغدا بەهۆی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە داڕوخاوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئەو پردە کە ده‌كه‌وێته نزیك خورماتو بەهۆی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە داڕوخاوە.
عه‌لی حسێنی، رایگه‌یاندوە
"لایه‌كی پرده‌كه به‌هۆی لافاوه‌وه داڕوخاوه‌و داواشی له شۆفێران كرد
سایده‌كه‌ی دیكه‌ی پرده‌كه بۆ هاتوچۆ به‌كاربهێنن".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتو داواشی كردوە كه هاتوچۆی بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر پرده‌كه‌وه
رابگیرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی چەند
رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆی
لافاویشەوە چەند پردێکی نێوان شارەکان رووخان و بەهۆیەوە گرفت بۆ هاتوچۆی شۆفێران
درووست بوو.
هـ ـ ر