سائیرون: فالح فەیاز ناتوانێت پۆستی وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت

عیراق

09/12/2018‌ 284 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە هاوپەیمانی سائیرون ڕایدەگەێنێت "سوورن لەسەر ئەوەی ڕێگەنەدەن فالح فەیاز وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت".

ڕۆژی شەممە قوسەی یاسری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندوە "هاوپەیمانێتییەکەیان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی فالح فەیاز بۆ وەزارەتی ناوخۆ، لەبەرامبەردا داوای کاندیدکردنی کەسایەتی سەربەخۆی لێهاتوو دەکات بۆ ئەو وەزارەتە".

قوسەی یاسری ئاماژەی بەوەداوە "جگە لە هاوپەیمانێتییەکەی ئەوان، پەرلەمانتاری دیکەش هەن کە فەیاز ڕەتدەکەنەوە و پێموانییە فالح فەیاز ئەو وەزارەتە وەربگرێت، تەنانەت ئەگەر ناوی بشخرێتە دەنگدانەوە، دەنگی پێویست بەدەستناهێنێت".


لەبارەی ئەو کەسایەتیانەی هاوپەیمانی سائیرون پێشنیاری دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، یاسری وتیشی "زۆر کەسایەتی بە توانا هەن وەک عەبدولغەنی ئەسەدی یاخود عەبدولوەهاب ساعدی".


ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو هادی عامری، یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی بونیاد ڕایگەیاندبو "ئەوان سوورن لەسەر کاندیدکردنی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و کاندیدەکەیان ناگۆڕن".


فالح فەیاز کاندیدی هاوپەیمانی بونیاد-ە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام بە توندی لە لایەن هاوپەیمانی سائیرونەوە ڕەتدەکرێتەوە، یاسری ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات 

هـ ـ ر