شارپرێس:
پۆلیسی پارێزگای به‌سره كوژرانی گه‌وره‌ترین بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ری له پارێزگاكه ڕاگه‌یاند.
پۆلیسی به‌سره ئاشكرایكرد، داواكراو (حه‌سه‌ن سه‌ریف) كه به‌گه‌وره‌ترین بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ناوی هاتووه، له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا كۆژراوه.
پۆلیسی به‌سره ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و داواكراوه به‌رپرس بووه له هێنانی بڕێكی زۆر له ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ نێو پارێزگای به‌سره‌و دواتر بازرگانیكردن پێوه‌ی.
پێشتر ڕه‌شید فه‌لیح فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌سره ئاشكرایكرد، له‌سه‌دا 80ی ئه‌و ماده‌ی هۆشبه‌ره‌ی دێته پارێزگای به‌سره‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئێرانه‌وه‌یه.
له‌ئێستادا به‌سره بوه‌ته یه‌كێك له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی هێنانه ناوه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌شێوه‌ی قاچاغ بۆ نێو خاكی عێراق، ئه‌وه‌ش وایكردوه به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق ڕێوشوێنی توند له‌و سنوره بگرنه به‌ر.
ڕ . ج