شارپرێس:
جێنێفەر ئانستۆن هونەرمەندی ئەمریكیو ناسراوی هۆڵیوود، رایگەیاند، كە نایەوێت دوو گیان بێت.
ئەو هونەرمەندە ئەمریكییە راشیگەیاند، راستە منداڵی دەوێتو خۆشەویستییەكی زۆریشی هەیە بۆ منداڵ، بەڵام لەئێستا بیری لەوە نەكردووەتەوە دووگیان بێتو منداڵی ببێت.
ئەنیستۆن ، كە ماوەی رابردوو لەهاوسەرەكەی جیابووەوە، ئەوەشی راگەیاند، كە بیری لەهاوسەرگیری نوێ نەكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كەسی بەدڵ نەبووە.
هەروەها رایگەیاند، كە ئەو دەیەوێت گرنگی بە دەركەوتنی سەر شاشە بدات، بۆیە هەموو سەرنجێكی لەسەر ئەوەیە لەداهاتوو زیاتر دەربكەوێت.
هـ ـ ح