رانیا یوسف وەڵامی گاڵتەكردنەكەی ئەساڵە نەسری دەداتەوە

هەمەڕەنگ

10/12/2018‌ 987 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رانیا یوسف، هونەرمەندی میسری وەڵامی ئەو گاڵتەكردنەی ئەساڵە نەسری گۆرانیبێژی سوری دایەوە، كە لەسەر عەزییەكەی پێی كردبوو.

رانیا لەمیانی لێدوانێكی وتی: گوێم لەقسەكانی ئەساڵە بووە، بەڵام من خۆشەویستییەكی زۆرم بۆی هەیەو گوێ‌ بەوە نادەم، كە گاڵتەی پێكردووم.

ئەو هەنەرمەندە میسرییە وتیشی: "من هاوڕێییەكی باشم لەگەڵ ئەساڵە هەیەو رێزی خۆی‌و خانەوادەكەشی دەگرم‌و دان بەخۆشمدا دەگرم لەبەرانبەر هەموو كەسێك‌و كاردانەوەم نابێت".

ماوەی رابردوو رانیا لەڤیستڤاڵی سینەمایی قاهیرە بەعەزییەكی نیمچە رووتەوە دەركەوت‌و ئەساڵەش لەمیانی بەرنامەیەك بەگاڵتەوە وتی: رانیا سێ‌ بەتانیش بدات بەخۆیدا رووتییەكەی ناشارێتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە