ڤیدیۆ.. "هویام" سەمای عەرەبی ‌و رۆژهەڵاتی دەكات

هەمەڕەنگ

10/12/2018‌ 704 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەریەم ئۆزرلی، هونەرمەندی توركی، كە بە "سوڵتانە هویام" ناسراوە، ئەوەش بە رۆڵگێران لەفیلمی "حەریم سوڵتان" هەوڵی قسەكردنی بەزمانی عەرەبیدا.

مەریەم ئۆزرلی لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرمامەی "عرب وود"، لەكەناڵی "رۆتانا سینما"ی سعودی وتی: "بەیانیتان باش ، من ماوم مەریەمەو تەمەنم.. "، كە دوای ئەوە نەیتوانی بەشێوەیەكی باش قسە بكات.

مەریەم، كە ئێستا بەسەردانێك لەمیسرە بۆ بەشداریكردن لەچەند چالاكییەكی هونەری، بەشداری ئەو بەرنامەی كردو لەو بەرنامەیەش سەمای عەرەبی‌و رۆژهەڵاتی كرد، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

مەریم ئۆزرلی لەسەردانەكەی بۆ میسریش لەگەڵ محەمەد ئیمام، كوڕی عادل ئیمام دەركەوت، ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە